AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٧ ١٧:١٣

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران:

هێزی چەکداری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتوو، تەکنۆلۆژیای تازەتر دەخاتەڕوو

هێزی چەکداری ئێران بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتوو، تەکنۆلۆژیای تازەتر دەخاتەڕوو

جێگری سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی جەختی کرد: بۆ ئۆپەراسیۆنی داهاتوو، تەکنۆلۆژیای نوێتر نمایش دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی نیکزاد لە لێدوانێکی میدیایی لە وەڵامی پرسیار لە ئامانجی دەسکەوتە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: یاسای ستراتژیک، یاسایەکی گرنگ بوو کە لە مەجلیسی یازدەهەمدا پەسند کرا و ڕێبەری ئێران وەک یاسایەکی باش ناویان لێ برد.

وتیشی: مەجلیس بە یاسای ستراتژیک ئەرکی کۆماری ئیسلامی لە بواری دانوستانەکانی بەرجامی یەکلا کردەوە و لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لە بەرجام کشایەوە و ئێران دەستەوەستان مایەوە، دیاریمان کرد کە دەبێ مافی گەلی ئێران مسۆگەر بکرێت و هەنگاو بە هەنگاو بەپێی ماددەی ٧ی ئەم یاسایە ڕاپۆرت بدرێتەوە بە مەجلیس.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە دامەزراوە ناڤۆکییەکان و ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنیان، ڕوونی کردەوە: ئەگەر زایۆنییەکان تۆزێک ژیر بن لە بەڵێنی ڕاستی ١ و ٢ وانە وەردەگرن و دەبێ بزانن ئەگەر شتێک ڕوو بدا، بەرەوڕووی جۆرێکی نوێتری چەکی بەرگری ئێران بە تەکنۆلۆژیای باڵاترەوە دەبن.

News ID 52146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha